Halo of Shame

شوان دلێر قەرەداخی

ئەورای شەرمەزاری

هۆڵی ڕۆشن

٣ ی نیسان بۆ ١٨ ی ئایاری ٢٠٢٥

زمان وەك فەرهەنگ، یادەوەریی كۆكراوەی ئەزموونی گەلێكە

بەدرێژایی مێژووی خۆی. فەرهەنگ تا ڕادەیەک جیاناکرێتەوە لە

زمان چونکە ئە وه زمانە وا دەکات ف ەرهە نگ سەرهەڵبدات و

گەشە بکات و هەڵبگیرێت و ئاخاوتنی پێبکرێت و تا گە یشتن

بە وه ی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بگوازرێتەوە. )نگوگی وا

تیانگۆ(، کتێبی دێکۆلێنایزین زە مایند.

لەدەستدانی زمان دەرئەنجامێکی باوی داگیرکاری و ئاوارەبوون

و هەڵاتنە. پیشانگە ی تایبەتی"ئەورای شەرمەزاری"ی هونەرمەند

شوان دلێر قەرەداخی لێکۆڵینەوەیەکی هونەرییە، دەربارەی ئەو

سەرکوتکردنە بەردەوامە سیاسیە یە كە زمانی کوردی بە خۆوه ی

بینیوه ، لێره دا زمانی كوردی وه ك زمانی دایکی شوان و

کاریگەرێتی كرده ی ئە و سە ركوتكردنە لەسەر کارە

هونەریەکانی. شوان لە م نمایشە یدا هەوڵی دروستکردنی

دونیایەکی شێوەکاریی نوێ دەدات، کە ئە م ئە نجام و ئامانجە

سروش وه رگرتوه لە بەرکەوتن و قوڵبونەوەی شوان لە هونەری

کلاسیکی ڕۆژئاوا و هونەری میناتۆری ڕۆژهە ڵاتیانە. ئەمەش

هە وڵدانێکە بۆ پەرەپێدانی زمانێکی لێك تێگە یشتنی شێوەکاری

نوێ لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، ئێستا و ڕابوردوو ،

ئۆبجێکت و سوبجێک. پرۆژەکە کار لەسەر دروستکردنی

زمانێکی دیکۆلۆنیالیزمی شێوەکاری نوێ دەکات کە مە ب ەستگە را

و ئاشنایانە چینە ئاڵۆزەکانی ئەزموون و ناسنامە لە خۆ بگرن.

لای شوان هونەر فۆرمێکی تری زمان دابین دەکات کە دووره لە

زمانە زارەکییە بە كارهاتوو و بەرجەستەكە و تا ببێتە نوێنەرێک

بۆ دەربڕینی توڕەیی و خەم و پەژارە، ئە مە ش بەهۆی

لەدەستدانی زمان و شوناسی کولتووریەوە. بەم پێیە “ئەورای

شەرمەزاری” تەنیا ڕەنگدانەوەی لەدەستدانی زمان نییە، بەڵکو

هەوڵێکە بۆ بەدەستهێنانەوەی بە ها و دەنگ. پرۆژەکە هە ر

بە هێنده وه ناوه ستێت بە ڵكو هەوڵدەدات سنوورەکانی نێوان زمان و

وێنە، دەقی نووسراو و نیگارکێشان بشکێنێت، بەم پڕۆسە یە

لە خۆیدا دەبێتە گەڕان و بەدواداچونێک بۆ زیندوکردنە وە و

گە شە ی هە رچی زیاتری زمانی کوردی، هاوشان تێگەیشتنێکی

قووڵتر لە شوناس و میراتی کولتووری ئە و میللە تە.

پیشانگە ی )ئەورای شەرمەزاری( پێكهاتە یە كە لە دوو بەش:

بەشی یەکەم لە گالێری کۆمەڵەی هونەرمەندان نمایش دەکرێت

و پێکهاتووە لە ٣٣ تابلۆكە بە ڕەنگی ئاویی كێشراون، و

نوێنەرایەتی پیتەکانی ئەلفوبێی کوردی دەکەن. بەشی دووەم لە

هۆڵی ئەکادیمیای نیشتمانی هونەر لە ئۆسلۆ بەڕێوەدەچێت، کە

چوار کورتە فیلمی تێدا نمایش دەکرێت. لە پەراوێزی هەردوو

پیشانگە کەدا، هەشت پۆدکاست بڵاودەکرێتەوە، کە شوان لەگەڵ

چەندین هونەرمەند و کەسانی پسپۆڕی نێودەوڵەتیدا سەبارەت

بە زمان، مێژوو، سیاسەت و هونەر ئاخاوتن و دیالۆگ

ئە كات. (

شوان دلێر قەرەداخی )لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٧ ،شاری

سلێمانی، کوردستانی باشووره(هە ر لە و شار هش )سلێمانی(لقی

نیگاركێشانی لە بە شی شیوه كاریی پەیمانگە ی هونەرە

جوانەکان خوێندوه ،ئێستاش دەرچووی ئەکادیمیای هونەری

ئۆسلۆیە. لە ساڵانی ڕابردوودا پیشانگە ی تاکەکەسی لە پێگە

هونە ریە كانی وەک لولێیۆ کۆنستهال لە سوید، مۆزەخانەی

ئۆسلۆ، گالێری تابلۆکێشەرانی نەرویج لە ئۆسلۆ، هۆڵی

هونەری کابوسو، گالێری کۆمەڵەی هێڵکاران لە ئۆسلۆ

کردۆتەوە.لە پیشانگە هاوبەشەکاندا بەشداری كردوه لە

هە ریە ك لە پیشانگە ی پایزانە لە ئۆسلۆ،نمایشێكی هونە ریی لە

مۆزەخانەی نیشتیمانی، دوو پیشانگە لە هۆڵە كانی هونەری

کرستیاندساند و سپریتن.

فیلمەکانی شوان لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا نمایشکراون،

لەوانەش هیومان ڕایتس وۆچ لە نیویۆرک رێنکۆنترێس

ئینتەرناشنال، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی پاریس و

ترۆمسۆ. شوان کۆمەڵێک خەڵات و سکۆلەرشیپی وەرگرتووە،

لەوانە خەڵاتی هونەرمەندی شاری ئۆسلۆ، خەڵاتی

تازەهاتووی ئەنجومەنی هونەری نەرویژ و خەڵاتی هونەری

شیستەفۆس.

ئە م پیشانگە هە نووكە ی ەی )ئەورای شەرمەزاری( لە لایەن پڕۆگرامی

خوێندنی دکتۆرا لە ئەکادیمیای نیشتمانی هونەر لە ئۆسلۆ پاڵپشت دەکرێت.

Motta nyhetsbrev

Nyhetsbrevet sendes ut i forkant av utstillinger, samt ved kunstnersamtaler og andre viktige hendelser.

Personvern